سەرۆک کۆماری ئێران سیستەمی گواستنەوەی ئاو بۆ گۆلی ورمێ کردەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ئەمڕۆ لە رێورەسمی کردنەوەی فازی یەکەمی تونێلی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی کانی سێو بۆ گۆلی ورمێ وتی: ئەم گەڵاڵە ، گەڵاڵەیەکی نەتەوەییە.

وتیشی: ئەم گەڵاڵە ، گەڵاڵەیەکی نەتەوەییە و تەنیا پەیوەندی بە دوو پارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوا و رۆژهەڵاتەوە نییە بەڵکوو نیشانەی گرینگایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاراستنی گۆلی ورمێیە و وەک گەڵاڵەیەکی پاراستنی ژینگە بۆ هاووڵاتیانی ناوچەکە کاریگەرە.