بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە دیداری ڕۆژی پێنجشەممە، چواری ڕەشەممە لەگەڵ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێڕاق، بابەتی دوولایەنە و ناوچەیی لەگەڵ لایەنی عێراقی تاوتوێ کرد.
وەزیری دەرەەوەی ئێران لە ئەو دیدارەدا، لە هەوڵەکانی ئەعرەجی بۆ بەڕێوبەردنی بابەتە ئەمنییەکان لە سنوورەکانی دوو وڵاتەکە دەسخۆشی کرد.
ناوبراو وێڕای ڕاگەیاندنی پاڵپشتی هەمیشەیی ئێران لە عێراقی پێشکەوتوو و سەقامگیر، لە ئەوەی کە دوو وڵاتەکە توانیان کومیتەی باڵای ئەمنیەتی بۆ چارەسەری هەندێک نیگەرانی لە هەرێمی کوردستان پێک بهێنن، خۆشحاڵی دەربڕی و لە سەفەری سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران بۆ عێراق بۆ واژۆی بەڵگەی هاوکاری ئەمنیەتی لەگەڵ عێراق هەواڵی دا.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بوونی هەر جۆرە لایەنی دژە شۆڕش و جودایی خواز لە هەرێمی کوردستانی قبووڵ نەکراوە وەسف کرد و ئەو بابەتەی هۆی دروست بوونی هەڕەشە لە دژی ئێران، عێڕاق و تەنانەت هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، بوونی هەر جۆرە هەڕەشە لە دژی کۆماری ئیسلامی لە ناوخۆی عێراقی قبووڵ نەکراوە وەسف کرد.