سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ڕەمزی یەکگرتوویی، بەهێز بوونەوە و هەروەها هۆکاری ڕزگارکەری کۆمەڵگای ئیسلامی سەرەنجدان بە قورئانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی شەوی چوارشەممە لە ڕێوڕەسمی کۆتایی سی و نۆهەین خولی کێبڕکێی نێودەوڵەتی قورئان بە وتنی ئەوەی کە ڕەمزی یەکگرتوویی، سەربڵندی و بەهێز بوونەوە و هەروەها هۆکاری ڕازگاریکەری کۆمەڵگای ئیسلامی ئێمە سەرەنجدان بە قورئانە، وتیشی: ئەگەر قورئان ببێتە پەناگەی هەمووان، هیچکەس هەس بە بێ هیوایی و لەناوچوون ناکات، چونکوو قورئان بەردەوام مرۆڤ بەرەو هیوا هان دەدات.

ڕەئیسی لە درێژەدا بە وتنی ئەوەی کە مرۆڤ و کۆمەڵگای قورئانی نە ستەم لە کەس دەکات و نە ستەمیش لە کەس قبووڵ دەکات بەڵکوو لە سەر پێی خۆیەتی . بەدڵنیاییەوە دوژمنان ئاوەها کۆمەڵگایەک قبووڵ ناکەن و بۆ لەناوبردنی تێدەکۆشن.