بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە گفتوگۆیەکدا وتی کە کێشەکان لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بەزوویی کۆتایی دێت.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق جەختی کرد کە خوازیاری بەشخوازی فیرقەیی نییە، لە حاڵێکدا کە هاوبەشەکانی دیکە بڕوایان بە ئەو بەشخوازییە هەیە و داوای دەکەن.
مالیکی سەبارەت بە ناڕەزایەتی هەندێک لە پارتەکان لە حکومەتی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: نادادپەروەرییە کە سەبارەت بە ئەو حکومەتە تەنیا چەند مانگ دوای پێکهێنانی قسە بکرێت، چونکوو ئەو حکومەتە کێشەی زۆری هەبوو و تاوانی دەوڵەتە پێشووەکانی لە ئەستۆ گرتووە.