وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە خۆشحاڵی ئێران لە گەڕانەوەی عێراق بۆ ڕۆڵی سروشتی و کاریگەری خۆی لە ناوچەکە وتی: ئەو سەفەرە بە ئامانجی شوێنگیری بابەتی دوولایەنە، پرسی گرینگی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان کە لەسەر داوای فواد حسێن هاوتا عێراقییەکەی سەفەری بەغدای کردووە، بڕیارە لە ئەو سەفەرە دووڕۆژەدا لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و دادوەری عێراق دیدار و سەبارەت بە پرسی دوولایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتی گفتوگۆ بکات.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان درێژەی دا: ڕاوێژگەلێکی نزیک لە نێوان تاران و بەرپرسانی باڵای عێراق سەبارەت بە پرسە گرینگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان هەیە. ئێمە ئەمڕۆ هاتووینەتە بەغدا تا بتوانین ئەو ڕاوێژگەلە تەواو بکەین.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆکە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە ڕۆڵی ناوچەیی عێراق بەرچاوە و بوونی ئێمەش لە عێڕاق هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی پەرلەمانە عەرەبییەکان لە ئەو وڵاتەیە و ئەوە نیشانی دەدات کە عێڕاق گەڕاوەتەوە سەر شوێنی سروشتی خۆی.