بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەفا محەمەد کەریم رایگەیاند: پرسی پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان لە دستوری بودجەی ساڵی 2023 ی عێراق کۆتایی هات.
وتیشی: وەفدی کورد لە گفتوگۆ لە گەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق رەزامەندییان دەربریوە لە سەر پێکهێنانی کۆمیسیۆنێک لە لایەن هەولێر و بەغدا بۆ پێوشوێنگیری پێش نووسی یاسای نەوت و گاز کە گرینگترین کێشە دێتە ئەژمار.
زیادی کرد: سەفەری وەفدی کورد بۆ بەغدا تا پەسەند کرانی ڕەش نووسی یاسای نەوت و گاز و ناردنی بۆ پەرلەمان درێژەی دەبێت.
سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2023 جەختی کرد: هەولێر و بەغدا رێککەوتوون لە سەر پشکی 14 لە سەدی هەرێم.