بێهروز کەمالوەندی ، وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر بە رەخنە لە هەڵسوکەوتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی، رایگەیاند: ئاژانس ناشیانە یاری سیاسی دەکات ، لانی کەم جۆرێک یاری بکات کە ژمارەیەک لە کەسانی پسپۆڕ نەکەونە گومان.
کەمالوەندی وتی: پیشەی ئەتۆمی وەک پیشەیەکی پێشڕەو و نوێ، بەکارهێنانی جۆراوجۆری لە بوارە جیاوازەکانی وەک پزیشکی، کشتوکاڵ، وزە و ....ی هەیە؛ بەڵام چونکو رۆژاوا پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی گەلی ئێرانی پێخۆش نییە، بە بیانووی پڕوپووچ چەواشەکاری لەم رێگایە تەکات.
وتیشی: بە هەوڵ و تەقالای پسپۆڕانی گەنجی وڵاتەکەمان، هەنگاوی بەرز لەم بوارەدا هەڵگرتووە.
سەبارەت بە ئامانجەکان بۆ پاگەندەی بوونی ئۆرانیۆمی 84 لەسەد لە ئێران، کەمالوەندی رایگەیاند: بینرانی وردەی ئەتۆمی 84 لەسەد لە پرۆسەی پیتاندن شتێکی ئاساییە. واتا رەنگە ئێمە 5 لەسەد بەرهەم بێنین و وردە ئەتۆمی 11 لەسەد ببینین و 20 لەسەد ببینین بەڵام 37 لەسەد ببینین، وردە ئەتۆم واتە زەڕرەیەک لە ژێر میکرۆسکۆپدا نابینرێت. جرینگ ئاکامی کارە کە 60 لەسەدە.
راشیگەیاند کە پیتاندنی ئۆرانیۆم بە گوێرەی پێداویستی وڵاتە. یەک میایۆن نەخۆش لە وڵات بۆ دەرمان و چارەسەر پێویستی بە پزیشکی ئەتۆمی و رادیۆ دەرمان هەیە و ئێمە دابینی دەکەین.