سەرپەرشتی ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری کوردستان لە کردنەوەی سێهەمین مۆزەخانەی قاڵی ئێران لە شاری بیجاڕ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەنسوور مێهرزاد ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: بیجاڕ لە ناوچە پڕ لە شانازییە گەشتیاری و فەرهەنگییەکانی ئێرانە.

ناوبراو زیادی کرد: لە ساڵانی دواییدا قاڵی بیجاڕ سەرەنجی زۆری دراوەتە سەر چونکوو ئەو پیشە دەستییە زۆر بەنرخ و بێ وێنەیە.

مێهرزاد وتیشی: بەدوای دۆزینەوە شوێنێک بۆ پاراستنی قاڵی ئاسنی بیجاڕین و هەر بۆیە سەردانی خەزێنەری قاڵی تارانمان کرد کە لە ئەگەری کردنەوەی مۆزەخانەی قاڵی بیجاڕ لە لایەن خەزێنەری قاڵی تارانیشەوە 10 تا قاڵی کۆنی بیجاڕ پێشکەشی ئەو مۆزەخانە دەکرێت.