وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: کۆنفرانسی ئەمنیەتی مۆنیخ لە بەرژەوەندی شەڕخوازانە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران وڵاتێکی گرینگە لە پتەو کردنەوەی ئاسایشی ناوچەکە و لە وڵاتانی کاریگەر و یارمەتیدەری ئاسایشی نێودەوڵەتییە.و بانگهێشت نەکردنی وڵاتانی گرینگ وەکوو رووسیا و ئێران بە مانای ئەوە دێت، کە بانگهێشت کەران دەرفەت نادەنە روانگە چەند لایەنەکان و دەیانەوێت ئەم دەرفەتە بدەنە تاکلایەنە خوازانی بواری نێودەوڵەتی.

وتیشی: ئەمساڵ بەرێوەبەرانی کۆنفرانسی مۆنیخ گورزی جدیان لە برشتی ئەم کۆنفرانسە وەشاند و تریبونیان دایە کەسانێک کە پێگەیان لای گەلی ئێران نییە و بانگهێشت کردنی ئەمانەش خۆی سووکایەتی بە گەلی مەزنی ئێران بوو.

کەنعانی سەبارەت بە پاگەندەی پیتاندنی ئۆرانیۆمی 84 لە سەد لە ئێران رایگەیاند: ئێران پابەندە بە ئێن پی تی و ئەم پاگەندانەش درۆن.