بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک واڵتز، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ فاکس نیوز، جەختی کرد: سیاسەتی دەوڵەتی بایدن لە مامەڵە کردن لە گەڵ گرووپی تیرۆریستی داعش شکستی هێناوە و ئەم بابەتە بۆتە هۆی ئەوەی کە داعش دووبارە ببێتەوە بە مەترسییەک بۆ ئەمریکا و جیهان.
زیادیشی کرد: لە ئاکامی سیاسەتی دەوڵەتی ئەمریکا، داعش دووبارە هاتۆتە مەیدان، ئەمە لە حاڵێکدایە کە بایدن ستراتێژی بەرەنگاریی لەگەڵ ئەم گرووپەی وەستاندووە.
واڵتز جەختی گرد: لە ئێستا هەزاران داعشی لە وڵاتانی رۆژۆەڵاتی ناڤیندا زیندانین، چاوەڕوانی دەرفەتێکن بۆ ئەوەی لە زیندان هەڵبێن و چالاکییەکانیان دەستپێبکەنەوە.
راشیگەیاند: لە ئێستادا بایدن دەبێت لەبری ئەوەی چاوەروان بێت کە داعشییەکان روو لە ئێمە بکەن، لە ناوچەکەدا شەری داعش بکات.
ئەوەشی وت کە دەبێ دەوڵەتی بایدن رئگاچارەیەک بدۆزێتەمە بۆ پرسی زیندانیبەکانی داعش کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریادان.