ئاژانسی نیودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتی مێدیایەکی ئەمریکی سەبارەت بە دۆزینەوەی ئۆرانیۆمی پیتێندراو لە ئاستی زیاتر لە 80 لەسەد لە ئێران کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، لە یەکەم کاردانەوە بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتی مێدیایەکی ئەمریکی سەبارەت بە دۆزینەوەی ئۆرانیۆمی پیتێندراو لە ئاستی زیاتر لە 80 لەسەد لە ئێران، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە خەریکی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دوای بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتی پیتاندن لە ئاستی سەرداین.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەرەبەیانی یەکشەممە بە کاتی تاران ڕایگەیاند کە خەریکی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران سەبارەت بە ڕاپۆرتەکانی دۆزینەوەی ئۆرانیۆمی پیتێندراو لە ئاستی نزیک بە 84 لەسەدین.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە تویتەر نووسی: ئاژانس ئاگاداری ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییەی مێدیاکان هاوپەیوەند بە ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێرانە. ئاژانس سەبارەت بە ئەنجامی چالاکی تاقی کردنەوەی ڕاستییەکان لەگەڵ ئێران گفتوگۆ دەکات و لە ئەگەری پێویستدا شۆرای حوکام ئاگادار دەکاتەوە.

ئاژانس دوای بڵاو کردنەوەی ئەو تویتەر لە قسە کردنی زیاتر لە ئەو بارەوە خۆی بوارد.