وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: بوونی زەڕاتی سەرووی 60 لەسەد لە ڕەوتی پیتاندن بە واتای بەرهەمهێنانی ئاستی سەرووی 60 لەسەد نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرووز کەمالوەندی جێگر و وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی، سەبارەت بە پاگەندەی بولمبرگ ڕایگەیاند: جێگای داخە کە ئاژانسی نیودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هێشتا وەکوو ئامێری سیاسی بۆ گوشار لەسەر کۆماری ئیسلامی بە شێوەی ئاوەژۆ کەڵکی لێوەردەگیردێت.

ناوبراو بە وتنی ئەو بابەتە بڵاو کراوە لە بلومبرگ بە ئامانجی ڕەش کردن و گۆڕینی ڕاستییەکان بووە، وتی: ئەوەی کە ئاژانس لەگەڵ ئێران هێناویەتە ئاراوە سەبارەت بە بوونی زەڕە یان زەڕاتێک لە ئۆرانیۆمی بە سەرووی 60 لەسەد لە شوێنی شێری هەڵگرتنی بەرهەم لە ڕێگای نموونەبەرداری زۆر باوە.

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: بوونی زەڕاتی سەرووی 60 لەسەد لە ڕەوتی پیتاندن بە واتای بەرهەمهێنانی ئاستی سەرووی 60 لەسەد نییە.