محەمەد حەكیم وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری رایگەیاند: کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان دەبێ بپرسن بۆچی جەماوەر بەوە گەیشتووە خوزگە دەخوازێ قەوارەی هەرێمی کوردستان نەمێنێ.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد حەكیم وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری لە نوسینێکدا ڕایگەیاند: ئومێد دەکەم کاربەدەستانی ھەرێم عەقلێک لە مێژووی کورد و گەلان وەرگرن و فریا بکەون و رێگەی دڵخۆشکردنی جەماوەر بگرنە بەر، لە جیاتی نائومێدکردنیان بەرەو ئاڕاستەی خۆزگە بخوازن ئەم قەوارە نەمێنێ و بەغدا حوکمیان بکات.

لەنوسینەکەیدا دەشڵێت:" با لە خۆیان بپرسن بۆ ئەو جەماوەرە بەوە گەشتوە".

جەختیش دەکاتەوە کە "ئێستاش نەچوە بچێ، فەرمون پێش لە دەستدانی ئەزمون و بەرھەمی خوێنی سەدان ھەزار ڕۆڵەی ئەم گەلە ھەنگاو بنێن وەکو پیاو قەوارەکە بپارێزن، بە دڵنیاییەوە بە نەمانی زەرەرمەندی یەکەم ئێوەن".