وتەبێژی حکومەتی عێراق جەختی کرد ئەوەی کە لە ڕۆژنامەی ئەلسەباح لەژێر ناوی “ئایا هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە؟” هاتووە، ڕاپرسیەکی تاکەییە و بە هیچ لەونێک بێژەری ڕوانگەی حکومەت ی و فەرمی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدل ئیست نیوز، وتەبێژی حکومەتی عێراق جەختی کرد ئەوەی کە لە ڕۆژنامەی ئەلسەباحلەژێر ناوی “ئایا هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە؟” هاتووە، ڕاپرسیەکی تاکەییە و بە هیچ لەونێک بێژەری ڕوانگەی حکومەت ی و فەرمی نییە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرمی عێراق)واع( باسم ئەلعوادی وتەبێژی حکومەتی عێڕاق ڕۆژی شەممە لە کاردانەوە بە لێدوانێک کە لە ڕۆژنامەی ئەلسەباح لە ژێرناوی “ئایا هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە؟” هاتووەتە ئاراوە، وتی: دەستووری عێراق و فیدراڵ تێیدا هاتووە و ئەو بنەماگەلەی کە پێوەندییەکانی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان پێک دەهێنن، یەکێک لە گرینگترین دەستکەوتەکانی عێڕاقی نوێیە کە حکومەت بەدوای پتەوکردن و پاڵپشتی کردنی وەکوو هەموو یاساکانی وڵاتە.

پێشتر ڕۆژانمەی ئەلسەباح نووسیبووی کە بەهۆی بەرز بوونەوەی ئاڵۆزییە سیاسییەکان لە هەرێم و لاوازی هەمەلایەنەی حکومەتی هەرێم، ڕاپرسییەکان نیشانی دەدەن کە هەڵوەشاندنەوەی هەرێم و گەڕانەوەی ئەو ناوچە ب ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی لایەنگرانی زۆری لە نێوان دانیشتوانی هەرێمی کوردستان هەیە.