بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی
لە کاردانەوە بە جەنایەتی دڕندانەی گرووپی تیرۆریستی داعش لە دەڤەری شاری حومس، وتی: جەنایەتی شەهید کردنی زیاتر لە 50 هاووڵاتی سڤیل ئیدانە دەکەین.
کەنعانی وێڕای سەرەخۆشی بە دەوڵەت و گەلی دۆست و برادەری سووریا داوای بەخشین و عەفوی بۆ گیانبەختکردوان کرد.
راشیگەیاند: دەوڵەتی ئەمریکا وەک لایەنگری گرووپی تیرۆریستی داعش و دەوڵەتێک کە بە نایاسایی ئامادەبوونی سەربازی لە بەشێک لە خاکی سووریا هەیە ، هاوبەشی ئەم جەنایەتەیە.