بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕەت کردنەوەی ئەو بابەتانە کە لە سێهەمین کۆبوونەوەی کارگرووپی هاوبەشی ئەمریکا و ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران هاتووە، دەرکردنی ئاوەها بەیاننامەگەلێکی لە درێژەی ستراتیژی کۆنی ئەمریکا لە دروست کردنی کێشە و ئاڵۆزی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە وەسف کرد.
کەنعانی بە ڕات کردنەوەی تۆمەتی دووپاتە لە نێو ئەو بەیاننامە زیادی کرد: فرۆشی ملیارها دۆلار چەک و تەقەمەنی لەلایەن ئەمریکاوە بەوڵاتانی ناوچەکە، پاڵپشتی لە تیرۆریزم، بەردەوام بوونی پاڵپشتی هەمە لایەنە لە ئیسرائیل و شەڕی ماڵوێرانکەری چەندین ساڵە لە دژی گەلی یەمەن، ئەنجامی سیاسەتە ڕووخێنەر و دەستێوەردانانەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا و کەندای فارس بووە و سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەی تێک داوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە بڕوای بەرپرسانی ئێران بە دیپلۆماسی ناوچەیی و کۆتایی هێنان بە قەیرانەکان لە ڕێگای ڕێگاچارەی سیاسی و هەروەها پێوەندی ڕوو لە چاکەی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، هیوای خواست کە وڵاتانی ناوچەکە بە تێگەییشتنی ڕاستی سایسەتە شەڕئەنگێزانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، لە ڕێگای ئاشتی و ئاسایش و گەشەی سەقامگیری ناوچەکە هەنگاو هەڵبگرن.