وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناوی سەرکردەی نوێی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدەی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرکردەی نوێی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدەی ناساند.

وەزارتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سەیفولعەدل سەرهەنگی پێشووی هێزی تایبەتی میسر و لە کەسانی نزیک لە ئوسامە بێن لادەن سەرکردەی نوێی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدەیە.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی نەتەوەیەکگرتووەکان پشت ڕاست دەکرێتەوە کە تێیدا ئەلعادل وەلوو سەرکردەی نوێی ئەو گرووپە تیرۆریستییە ناوبراوە. بە پێێ ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە گفتوگۆکانی نۆڤەمبەر و دیسەمبەر، زۆربەی وڵاتانی ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر ئەو باوەڕە بوون کە سەیفولعەدل ئێستا وەکوو سەرکردەی سەرەکی ئەو گرووپە چالاکی دەکات.

بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکی، ئەلعادل ڕۆڵی گرینگی لە پێکهێنانی داعش لە سووریا و عێراق هەبووە.