وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە پەیوەند دانی ئەلقاعی بە کۆماری ئیسلامی ئێران جێگای پێکەنینە رایگەیاند: پێکهێنەرانی داعش و ئەلقاعیدە بەرپرس و هۆکاری گەشەی تیرۆریسمن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان ، وەزیری دەرەوەی ئێران بە نووسینی تویتێک رایگەیاند: بە بەرپرسانی کۆشکی سپی دەڵێم گەمەی شکست خواردووی لە ئێران تۆقاندن کۆتایی پێبێنن، پاگەندە کردن و پەیوەند دانی رێبەری ئەلقاعیدە بە ئێران جێگای پێکەنینە.

ئەمیر عەبدوڵاهیان زیادی کرد: پێکهێنەرانی داعش و ئەلقاعیدە بەرپرس و هۆکاری گەشەی تیرۆریسم لە جیهان، ناونیشانی هەڵە مەدەن!