بەرپرسانی کوردی سووریا دەڵێن باشتر وایە دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ لێپرسینەوە لە چەکدارانی داعشی، لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزە کوردییەکانی سووریا زیاتر لە 10000 چەکدارەی داعشی و 50000 کەسی نزیک لە ئەو گرووپە، بریتی لە ژنان و منداڵانیان لە زیاتر لە 10 کەمپ و زیندان لە باکوور و باکووری ڕۆژهڵاتی سووریا جێگیر کردووە. کوردەکان چەندین و چەند جار داوایان لە 54 وڵاتی جیهان کردووە هاووڵاتیەکانی خۆیان لە ئەو ناوچە ببەنە دەرەوە. بەڵام پێشوازییەکی کەم لە ئەو پێشنیارە کراوە.

ئێستا بەرپرسانی کوردی سووریا دەڵێن ئێستا کە وڵاتانی جیهان، بەتایبەتی کەنەدا نایانەوێت هاووڵاتیەکانی خۆیان بگەڕێننەوە، باشتر وایە دادگایەکی نێودەوڵەتی بە پاڵپشتی وڵاتانی جیهان، لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان ڕێبخرێت تا تاوانەکانی ئەندامانی داعش و کەسانی نزیک لە ئەوان شوێنگیری بکرێت.