سەرۆکی ڕێکخراوی پیشە و کانگای کوردستان بە ئاماژە بە ئەوەی کە دروست کردنی هەلی کار لە بواری زنیجرەی پۆڵا بۆ 4321 کەسە، وتی: ئەگەر ئەو پڕۆژە گەورە ڕێکبکەوێت، بەشێکی بەرچاو لە کێشەی بێکاری پارێزگا چارەسەر دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار خەلیقی لە کردنەوەی 5 گەڵاڵەی هاوپەیوەند بە تەواو کردنی زنجیرەی پۆڵا لە ئەو پارێزگا هەواڵی دا و وتی: گەڵاڵەگەلێکی دیکەش لە ئەو بارەوە لە بەردەستدایە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەکرێنەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لەبەرچاو گیراوە کە زینجیرەی پۆڵا لە پارێزگا هەلی کار بۆ 4321 کەس بڕەخسێنێت، زیادی کرد: بۆ تەواو کردنی پڕۆژەی زینجیرەی پۆڵا 17 گەڵاڵە دەکرێتەوە.

جەلیقی درێژەی دا: لە ئەو 17 گەڵاڵە، 5 گەڵاڵەی لە شارەکانی بیجاڕ، سەقز، قوروە و دیواندەرە بە پێشکەوتنی فیزیکی سەداسەدی کۆتایی هاتووە و دیکەی گەڵاڵەکانیش خەریکی جێبەجێ کارین.