بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەزاران کەس لە خەڵکی ئازەربایجانی رۆژهەڵاتی ئەمڕۆ چاویان بە ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران کەوت.
ڕێبەری لەو دیدارەدا خەڵکی ئازەربایجانیان بە ئاڵا هەڵگری یەکگرتوویی و ئازادی ئێران وەسف کرد و بە ئیزهاری کڕنۆش بۆ گەلی خاوەن شکۆی ئێران بە بۆنەی خولقاندنی 22ی ڕێبەندانی مێژوویی ئەمساڵ، جەختیان کرد: ئەم حەماسە راستەقینە، بەگوڕ و پڕ ناوەڕۆک بوو ئەنجامی لانەدان و خۆڕاگری گەل لە هێڵی شۆڕشە و ئەم ڕێگای پێشکەوتن و بەهێزییە بە یەکگرتوویی نەتەوەیی و بە ڕوانگەی شۆڕشگێرانە بۆ کێشەکان ، واتا پشت بەستن بەو هیممەتەی دەستکەوتەکانی ڕەخساند ، درێژەی دەبێت کە چالاکی جەهادی و شەوانە رۆژی هەموو بەرپرسان بۆ گەشەی ئابووری و چارەسەریی گرفتەکان بە تایبەت هەڵاوسان، ڕێگا خۆشکەری دەبێت.
وتیشیان: سەرە رای پڕوپاگەندەی دوژمنان، کێشەگەلێک کە خەڵک هەستی پێ دەکات، هەوای سارد و دیکەی هۆکارە کاریگەرەکان لە سەر ئەوەی خەڵک ئەنگێزەی نەبێت، بەشدار بێت، زیادیان کرد: خەڵک بە ئیمان و چاوکراوەیی، هەموو ئەمانەیان پشت گوێ خست و هەموو ئێران هاتنە مەیدان و دەنگی خۆیان بە گوێ جیهان گەیاند.
ئایەتوڵا خامنەیی رێپێوانی شەمەی مێژوویی گەل یان بە نیشانەی بەردەوامیی خۆراگری نەتەوەیی وەسف کرد و راشیانگەیاند: گەلی ئێران بە بێ ئەوەی هەست بە ماندوویی و بێ هیوایی لکات و بێ ترس و دڵەراوکێ لە زەبر و هەڕەشە و هەراو هۆریای دوژمن، رێگای راستەوخۆیان گرتەبەر و لەم رێگایەدا ئەمسا. ۲۲ی رێبەندان هاتنە مەیدان و خۆراگری و لەنج کردن لەگە دوژمنیان نیشان دا.
ڕێبەری سەبارەت بە پیلانەکانی دوژمنان رایانگەیاند: هەندێ جار دوژمن بە درۆی ئاشکرا دەڵێت: نێزامی ئێران روو لە رووخانە لە خاڵێکدا سەرەرای بوونی کێشەکان، وڵات لە چاو دوو سێ دەیەی رابردو زۆر گۆراوە و بەرەو پێشەوە چووە. هەندێ جاریش دەڵێن کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتۆتە بن بەست ئەگەر ئەم پاگەندە دروستە ، کەسێک کە گەیشتۆتە بن بەست خۆی دەکەوێت، بۆچی ئەم هەموو هەوڵە دەدەن و خەرجە دەکەن کە بیدەن بە زەویندا.
هەروەها سەبارەت بە هێرشەکانی دوژمن لەبارەی زەرووری نەبوونی توانای سەربازی ئێران، ڕێبەری رایانگەیاند: وڵاتێک کە ئەم هەمووە دوژمنەی هەیە دەبێ بیر بە حاڵی خۆی و گەلەکەی بکاتەوە. دواتر عەقڵ و شەرعیش جەخت دەکەنە سەر بەرز کردنەوەی توانای بەرگری و بە گوێرەی حوکمی قورئان، لە داهاتوویشدا هەرچی بتوانین لەم بوارەدا هەوڵ دەدەین.
ئەوەشیان وت کە وڵات لە زۆر بواری دیکەدا لەوانە پیشەسازی، کاری ژێرخانی وەکوو جادە و بەنداو دروست کردن و بوارەکانی تریش، چەندین ئەوەندەی کاری بەرگری سەرمایەدانەری و پێشکەوتنی بووە بەڵام دوژمن کە لە پڕوپاگەندە کردنیەوە سەبارەت بە درۆنەکانی ئێران ترسی دیارە، دیکەی پێشکەوتنەکان پێشت گوێ دەخات و تەنیا باسی توانای بەرگری زەق دەکاتەوە.