بەهۆی بوومەلەرزەکەی سنووری کوردستانی تورکیا و کوردستانی سووریا، تائێستا لانیکەم5412 کەس لە سووریا گیانیان لەدەست داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە بەهۆی بوومەلەرزە بەربڵاوەکەی هەفتەی ڕابردوو لە کوردستانی تورکیا تا ئێستا 2063 کەس لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سووریا و 3349 کەس لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی میلیشیکاننی سەر تورکیا گیانیان لەدەست داوە.

سەرچاوەکانی ئەو ناوەندە ڕایانگەیاند ئەو ئامارە کەسانێک کە لەلایەن بنەماڵەکانی خۆیانەوە نێژراون، ناگرێتە بەر.