سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەی ئاسمانی وەزارەتی بەرگری بە ئاماژە بە دەستکەوتە بەربڵاوەکانی ئێران لە بواری ئاسمانی وتی: ئێمە بەختەوەرانە گەمارۆکانمان تێپەڕاندووە و ئەمڕۆ هەناردە کردنیشمان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر ئەفشین خاجە فەرد سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەی ئاسمانی وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند: ئێران لە ئامادەکردنی کۆپتەر پشکەوتنی زۆر باشی هەبووە کە نیشاندەری پێشکەوتنی پیشەی پشتیوانی کۆپتەرسازی ئێرانە.

سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەی ئاسمانی وەزارەتی بەرگری بە ئاماژە بە دەستکەوتە بەربڵاوەکانی کۆماری ئیسلامی لە بواری ئاسمانی وتی: ئێمە بەختەوەرانە لە گەمارۆکان پەڕیوینەتەوە و هیچ نیگەرانییەکمان لە بواری گەمارۆکان نییە و ئەمڕۆکە هەناردە کردنیشمان هەیە و خزمەتگوزاری ئەندازیار پێشکەشی وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان دەکەین.