سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری چین بە وتنی ئەوەی کە ئێران و چین دۆستانی ڕۆژی سەختن، وتی:پتەو کردنی پێوەندی تاران-پکین لە بەرز کردنەوەی ئاستی ئاسایشی جیهان کاریگەرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی لە دیدار لەگەڵ شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین بە جەخت لەسەر زەروورتی پەرەسەندنی پێوەندییەکانی دوو وڵاتەکە لە بواری جیاوازی ئابووری، بازرگانی، زانستی، تەکنۆلۆژیا و فەرهەنگی، جێبەجێ کردنی بەڵگەی هاوبەشی ستراتیژیکی نێوان ئێران و چین لە هەوڵە گرینگەکان بۆ سەقامگیر کردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە وەسف کرد.

ڕەئیسی لە ئەو دیدارەدا هەروەها بە وتنی ئەوەی کە ئێران و جین دۆستانی ڕۆژی سەختن و دۆستایەتی لە ڕۆژانی سەخت، دەبێتە هۆی خێرا و ئاسان کردنەوەی پێوەندییەکان لە ڕۆژانی دیکە، زیادی کرد: پتەو کردنی ئەو پێوەندی و دۆستایەتییە لە ئاسایشی ناوچەکە و جیهان کاریگەرە.