بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی واژۆی 20 بەڵگەی هاوکاری و یادداشتی ڕێککەوتنی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و چین لە لایەن بەرپرسانی باڵای دوو وڵاتەکە و بە ئامادەبوونی ئیبراهیم رەئیسی و شی جین پینگ بەڕێوە چوو.
ڕێککەوتنە هاوکارییەکان لە بواری بەڕێوەبەرایەتی قەیران، گەشتیاری، پێوەندی و تەکنۆلۆژیای ئیتلاعات، ژینگە، بازرگانی نێودەوڵەتی، خاونایەتی مەعنەوی، کشتوکاڵ، هەناردە کردن، تەندروستی و دەرمان، مێدیا و میراتی فەرهەنگی لە بەڵگە واژۆکراوەکانی نێوان بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و چینە.