بەڕێوەبەرێکی جێگرایەتی دژە تیرۆریزمی وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاند: 42 کەس لە تۆڕی پشتیوانەکانی هێرش بۆ سەر شاچراغی شیراز دەستبەسەر کراون.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای رووداوی شاچراغ 42 کەس لە ئەندامانی تۆڕێک کە ئەم هێرشە تیرۆریستیەیان پشتیوانی کردووە، ناسێندرانەوە و دەستبەسەر کران.

بەڕێوەبەری جێگرایەتی دژە تیرۆریزمی وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاند: لە ساڵی 1393 ی هەتاوی کە داعش دژی ئێمە پیلانڕێژی راستەوخۆی دەستپێکرد تا ئەمڕۆ نزیک بە 200 ئۆپراسیۆنی بۆمب دانەریی لە وڵات پووچەڵ کراوەتەوە.

تا ساڵی 1397 یش 9 تۆن تەقەمەنی دۆزاوەتەوە.