ڕێکخراوی هەواڵگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەمریکا خەریکی پەروەردە کردنی 60 چەکدار لە بنکەی ئەتنفی سووریا بۆ ئەنجامی هیرشی تیرۆریستی لە ڕووسیا و وڵاتانی دراوسێیەتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیائەلیەوم، ڕێکخراوی هەواڵگری ڕووسیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ئاشکرای کرد کە ئەمریکا لە جوونی ڕابردوو 60 چەکداری بۆ ئەنجامی کردەوەی تیرۆریستی لە ڕووسیا و وڵاتانی هاوبەشی بەکرێ گرتووە و لە بنکەی ئەلتنف لە سووریا پەروەردە دەکرێن.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە بەیاننامەکەی ڕێکخراوی هەواڵگری ڕووسیا هاتووە: بە پێی بەڵگەکان کە دەستمان کەوتووە، سوپای ئەمریکا بە شێوەی چالاک لە گرووپە جەهادییەکانی سەر بە داعش و ئەلقاعیدە بۆ ئەنجامی کردەوەی تیرۆریستی لە ناوچەی ڕووسیا و وڵاتانی دراوسێی ئەندامگیری دەکات.

ئەو بەیاننامە هێناویە: بڕیارە هەوڵە تیرۆریستییە پلان بۆداڕێژراوەکان، دیپلۆمات و فەرمانبەرانی ئاسایشی ڕووسیایان کردووەتە ئامانج.