بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێریڤان خالید هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری ئیدارەی خۆسەر سەبارەت بە ئەو بوومەلەرزە کە ڕووی داوە بە دەرکردنی پەیامێک ڕایگەیاند کە ئەو کارەساتە پێویستی بە دەستێوەردانی بەپەلەی نێودەوڵەتییە و ئەبێ بە بێ لەربەرچاوگرتنی سیاسەت، فریای خەسار بەرکەوتووان بکەوین.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا کە لە تویتەر بڵاوی کردووەتوەوە هێناویە: تا جێگایەک کە توانیمان یارمەتیدەری بوومەلەرزە لێدراوانبووی ن بەڵام گەورەیی کارەساتەکە پێویستی بە دەستێوەردانی بەپەلەی نیودەوڵەتیە و ئەبێ دەروازە سنوورییەکان بکرێنەوە و بە بێ لەبەرچاوگرتنی سیاسەت یارمەتی بگەیێندرێتە خەڵک.