وەزیری دەرەوەی ئێران وتی تا هەر کاتێک کە دانوستان بۆ گەیشتن بە ئامانج بێت لە سەر ڕێگای دیپلۆماسی دەبین، بەڵام دانوستان تەنیا بۆ دانوستان کردن قبووڵ ناکەین.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە ئێران وتی: ئێمە دیپلۆماسی و دانوستان بە هەند وەردەگرین و لەم رێگایەشدا لە دانوستانەکان دوورنەکەوتووینەتەوە.

وتیشی: لەم بوارەدا بە بەرپرسانی کۆشکی سپیمان وتووە کە ئەوان دەبێ لە نێوان ناردنی پەیامی فەرمی لە کاناڵی دیپلۆماتیک بۆگەیشتن بە هەنگاوی کۆتایی رێککەوتن و لێدوانی دژبەرانەی میدیایی یەکیان هەڵبژێرن.

زیادیشی کرد: پەیڕەو کردنی سیاسەت گەلی دوو فاقی و ریاکارانە لەم ڕێگایەدا کاریگەر نابێت و گەلی گەورەی ئێران بە باشی دەزانێت کە ئەگەر لایەنی بەرانبەر بە نییەت و ورەی راستەقینە و روانگەی راستی بینانە بیەوێت بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتن، کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەکی سەربەرزانە، بەهێز پێشوازی لە دانوستان دەکات.

وی تاکید کرد: تا زمانی که مذاکره برای تحقق اهداف ملموس و عملی در دستور کار باشد در مسیر دیپلماسی باقی خواهیم ماند و «مذاکره برای مذاکره صرف» را برنمی‌تابیم.