بۆ یەکەم جار مووشەکی دوورهاوێژی عاسف ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕەوتی سەردانی سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە بنکەی ئاسمانی ژێرزەوینی هەڵۆ 44 ی هێزی ئاسمانی ئەرتەش، بۆ یەکەم جار مووشەکی دوورهاوێژی عاسف ڕوونوێنی کرا.

ئەو مووشەکە لەسەر شەڕەکەری سۆخۆ 24 ی هێزی ئاسمانی ئەرتەش دادەمزرێت و توانای ئامانجەکانی لە مەودای دوور و دەرەوەی ڕینگەکانی پەدافەندی دوژمن هەیە.