وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە راگیرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دوای ئەوەی بومەلەرزە تورکیا و سوریای گرتەوە، بەمەبەستی دڵنیابون لە سەلامەتی هەناردەكردنی نەوت و خۆپارێزی لەهەر ئەگەرێكی نەخوازراو، بەشێوەیەکی کاتی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە راگیرا.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دوشەممە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە کە "بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەی توركیا و سوریای گرتەوە، بەمەبەستی دڵنیابون لە سەلامەتی هەناردەكردنی نەوت و خۆپارێزی لەهەر ئەگەرێكی نەخوازراو، هەناردەکردنی نەوتی کوردستان راگیراوە".

ئەوەشی خستوەتەڕو، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەناردەكردنی نەوت لە بۆری هەرێم – توركیا راگیراو، بڕیارە دوای تەواوبونی كارەكانی پشكنین پرۆسەی هەناردەكردن دەست پێ بكاتەوە."