بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەرووپا وتی: رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و وراتانی ڕۆژاوایی هێشتا زیندووە و کۆتایی نەهاتووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جۆزێف بۆرل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەرووپا جارێکی دیکە رایگەیاند کە گەرچی کەشی پەیوەندیدار بە رێککەوتنی ئەتۆمی( بەرجام )دژوارترە، بەڵام ئەم رێککەوتنە هێشتا زیندووە.

بۆرل لە وڵامی پرسیارێکی رۆژنامەیەکی شبلیایی کە پرسی رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران داهاتووی هەیە؟ وتی: رێککەوتنی ئەتۆمی بە مانای بوون بە هێزی ئەتۆمی نییە و دەبێ رێگەی پێبدرێت کە بەشداریی لە بازرگانی جیهانی بکات و بە تایبەت کە نەوتەکەی بفرۆشێت. بەڵام ترامپ زۆر ئاسان هەموو شتێکی لەناو برد.

وتیشی: رێککەوتن بە باشی کاری دەکرد ، ئەمریکا لەو رێککەوتنە کشایەوە، دوای ئەوە ئەو رێککەوتنە بە کردەوە کۆتایی هات و ئێستاش زۆر دژوارە دوبارە گەیشتنەوە بە رێککەوتنی لەم جۆرە.

جەختیشی کرد: دانوستانی نەهێشتنی گەمارۆکان ئێستا وەستاوە بەڵام نەمردووە ، بە هەوڵەکانی منەوە پەیوەندی هەیە کە زیندوو بێت بەڵام ئەوەی لە ئێران روو دەدات، دۆخەکەی دژوارتر کردووە.