بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری کەنی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی پرێس تیڤی ڕایگەیاند: لە هاوکێشەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیدا ئێران لایەنێکی خاوەن ڕایە و لایەنە ڕۆژاواییەکان قەرزدارن. لە ئەو ڕێكکەوتنە ئێمە تێگەییشتین کە دوژمن بڕوای پێناکرێت.
باقری کەنی زیادی کرد: لە ساڵانی دواییدا ئەوە دەرکەوت کە ڕۆژاواییەکان چ ئەورووپییەکان و چ ئەمریکا سەلماندیان کە ئەگەر بەرژەوەندیان ئەوەی بوێت، هیچ سنوورێکی ئەخلاقی ناپارێزن.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لایەنێکی خاوەن ڕایە و چەندین جار ڕایگەیاندووە کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ڕابردوودا ئامادەی ئەنجام دانوستانە، وتی: ئێران درێژە دەداتە هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ لایەنە بەرانبەرەکان.