بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەلال عەتریسی لێکۆڵەری بواری ناوچەیی و کۆمەڵایەتی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر ڕایگەیاند: دۆخی ناوچەکە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە هەموو بوارەکانەوە گۆڕانی بەسەردا هات و سەرجەم هاوکێشە ناوچەییەکان و تەنانەت نێودەوڵەتیش گۆڕدرا. هەر لە یەکەم ڕۆژەكانی سەرۆکەوتنەوە ئێران بە ڕاشکاوانە لە بەرانبەر ئیسرائیل وەستا و باڵوێزخانەکەیی داخست و باڵوێزخانەی فەلەستینی کردەوە.
پێش لە شۆڕش ئێران ناوەندێکی پاڵپشتی لە ئیسرائیل و ئەمریکا دەهاتە ئەژمار بەڵام دوای شۆڕش ئێران بووە شوێنێک بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەمریکا.
دوای شۆڕش بەرەی بەرخۆدان لەوانە حزبوڵڵای لوبنان پێک هات و لە لوبنان ئیسرائیلی وەدەرنا و بەرخۆدانی فەلەستینیش توانی هێزێکی سەقامگیر لە بەرانبەر ئیسرائیل لە خۆیەوە نیشان بدات.
هەر بە ئەو هۆکارانەیە کە ئیسرائیل و ئەمریکا بەردەوام بەدوای لاواز کردنەوەی ئێران و جێبەجێ کردنی پیلانی تیرۆر و لەمپەر دروست کردن لە سەر ڕێگای بەرنامەی ئشتیخوازانەی ئەتۆمی ئێرانن.
ئێستاکە بەرخۆدان ڕاشکاوانە ڕایدەگەیێنێت کە لەگەڵ ئێران پێوەندی هەیە. ئێران دوای شۆڕش بووەتە هێزێک کە هیچ کسێک ناتوانێت لە بواری نوچەیی لەبەرچاوی نەگرێت و تەنانەت بیر لە سیستەمێکی ناوچەیی بە بێ بەشداری ئێران بکاتەوە.