وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا و هەندێ وڵاتی رۆژاوایی سیاسەتی ئاژاوە نانەوە لە وڵاتانی سەربەخۆ پەیڕەو دەکەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ بێرنۆ رۆدریگز، وەزیری دەرەوەی کوبا باسیان لە گەڵ پەیوەندی و هاوکاری نێوان دوو وڵات لە بوارەکانی سیاسی و ئابووری کرد.

ئەمیر عەبدوڵاهیان زیادی کرد: لە بواری پەیوەندی سیاسی ، پەیوەندی کوبا و تاران لە باڵاترین ئاستدایە و هەر دوو وڵاتلە بواری پاراستنی سەربەخۆیی و دژایەتی لەگەڵ تاک لایەنە خوازیدا روانگە و ئامانجی هاوباشیان هەیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئیدانە کردنی دەستێوەردانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆیی کوبا و هاندانی ئەمریکا بۆ ئاژاوە نانەوە لە کوبا لە 11 ی جولای 2022 ، وتی: ئەمریکا و هەندێ وڵاتی رۆژاوایی سیاسەتی هاوکات گەمارۆ و دەستێوەردان لە رێگای دنەدان بۆ ئاژاوەگێڕی لە وڵاتانی سەربەخۆ پەیڕەو دەکات.