بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی قسە دەستێوەردانانەکانی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە دیداری لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: خودی دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمێک کە جیهانی کردووەتە جەولانگەی تیرحریستی ڕێکخراو، توندوتیژی، کوشتوبڕ و ئاوارە کدنی ژنان و منداڵانی ڕۆژاوای ئاسیا و لەوانە فەلەستین ، شایانی سەرکوتە.
کەنعانی زیادی کرد: سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە حاڵێکدا کە ڕەخنە لە چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران دەگرێت کە فەرامۆشی کردووە ئیسرائیل بە دەیان کڵوەکی ئەتۆمی، هیچ جۆرە چاوەدێرییەکانی نێودەوڵەتی قبووڵ ناکات و بە پێشینەی ڕەشێکەوە کە لە داگیرکاری و دەستدرێژی سەربازی کە هەیەتی گرینگترین سەرچاوەی هەڕەشە لە دژی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەت دێتە ئەژمار.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەو وتیشی: لە جیاتی ئەوەی کە لایەنی فەڕەنسەوی سەبارەت بە چالاکی ئەتۆمی ئێران کە لە ژێر چاوەدێری ئاژانسی نێودەوڵەتییە نیگەرانی دەرببڕێت، جیهان لە شێوەی دەستخستنی چەکی ناڤۆکی لەلایەن ئیسرائیلەوە ئاگادار بکاتەوە.
ناوبراو هەروەها وتیشی هەوڵ بدەن بە ڕاست کردنەوەی ڕوانگەکانی خۆیان و گەڕانەوە بۆ بنەمای ڕێزی بەرانبەر، پێوەندییە دوو لایەنەکانی خۆیان زیاتر لە ئەمە تووشی کێشە نەکەن.