بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە داخوازی هەندێ وڵاتی ئەورووپایی بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران، وتی: چەندین جار رامانگەیاندووە کە پاشەکەوتی دراوی وڵات جێی نیگەرانی نییە.
وتیشی: ئەمڕۆ لە دۆخێکداین کە زۆربەی گەمارۆکان پووچەڵ بووەتەوە و بەرهەم هێنان زیادی کردووە و رێژەیەکی بەرچاو نەوت هەناردە دەکەین و بازرگانی 40 تا 50 لە سەدیمان لە ناوچەکە هەیە و پەیوەندی دەرەکی بازرگانیمان باشە.
راشیگەیاند کە دوژمن دوای ئەوەی لە گەمارۆکان شکستی هێنا دەستی کرد بە شەڕی تێکەڵی و لەوەشدا دۆڕا.