هەواڵدەری ڕۆیتێرز نووسی کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاندووە کە ئێران لە فێردۆ سەرقاڵی پیتاندنی ئۆرانیۆمی 60 لەسەدە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەواڵی دا کە ئێران خەریکە ئۆرانیۆمی 60 لە سەد لە فێردۆ دەپیتێنێت کە لە گەڵ ئەوەی تاران ڕایگەیاندووە یەکناگرێتەوە.

لە ڕاپۆرتەدا پاگەندەی ئەوە کراوە کە لە ڕاپۆرتێکی نهێنی دا کە دەستی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز کەوتووە ئاماژە دراوە کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ڕەخنەی لە نەتەوەیەکگرتووەکان گرتووە بە هۆی گۆڕانێکی لە پێش ڕانەگێندراو لە پەیوەندی نێوان 2 تاڤگەی سانتریفیوژەکانی -۶ IR و پیتاندنی 60 لەسەدی ئۆرانیۆم لە هێزگەی فێردۆ.

بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزی ئەتۆمی لەو ڕاپۆرتەدا بە نەتەوەیەکگرتووەکانی وتووە کە نیگەرانە ئێران بێ ئاگاداریی ئاژانس، گۆڕانگاری بنەڕەتی لە زانیاری داڕێژانی

FFEP بۆ پیتاندنی باڵای ئۆرانیۆم بکات.