سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: لە 44 ساڵی ڕابردوو نیشانمان دا کە لە هەر کوێ وەستیان و خۆڕاگریمان کرد، سەرکەوتنمان بەدەست هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی 12 ی ڕێبەندان وتی: شوکر بۆ خودا ئامانجەکانی شۆڕش سەربەخۆیی، ئازادی و دادپەروەری بووە و تێچووشمان بۆی داوە.

ناوبراو جەختی کرد : شۆڕشی ئیسلامی بێ بوونی خەڵک هیچ واتایەکی نییە. شۆڕشی ئیسلامی بێ بوونی خەڵک ئیسلامی نییە و خەڵک بنەمای ئەم شۆڕشەن چونکوو ئەوانن کە لە مەیداندان و بنەما ئایینییەکان جێبەجێ دەکەن.

قاڵیباف بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە وتی: لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە دوژمنان لەسەر خاڵە لاوازییەکانی ئێمە سوار بوون و ئێوە بینیتان کە ئەوان چۆن بەدوای خەساردان بە بەکارهێنانی لاوازییەکانی خۆمان بوون.