دژه‌ تیرۆری پارتى ئاشكرایكرد، به‌یانی ئه‌مڕۆ بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیی توركیا له‌نزیك شارى موسڵ، موشه‌كباران كراوه‌.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دژه‌ تیرۆری كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێدا ئاشكرای کردوه‌، کاتژمێر 7:45ى بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هەشت موشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لەناحیەی باشیکی سەر بەپارێزگای نەینەوا كراوه‌ کە سه‌ربازگه‌یه‌كى سوپای تورکیایه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه‌ تیرۆردا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، دوو لەموشەکەکان لەناو سەربازگەکە کەوتونەتە خوارەوەو موشەکەکانی دیکە لەدەوروبەری کەوتون.

سه‌باره‌ت به‌زیانه‌كانی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌كه‌ى توركیا، دژه‌ تیرۆری پارتى ڕایگه‌یاندوه‌، "هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتۆتەوە".