سەرۆک کۆماری ئێران بە جەخت لە سە هەوڵی دەوڵەت بۆ راگرتنی گرانی، وتی: پاشکەوتی دراوی قورس و قایممان هەیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆبەکی راستەوخۆی تەلەفزیۆنیدا جەختی کرد:

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە دۆخی ئابوری خەرک نیگەرانی جدیە بۆ دەوڵەت وتی: دەوڵەت بەرنامەی ئەوەی هەیە کە سفرەی خەڵک و بژێوی ژیانیان بە بەرز بوونەوەی دۆلار گران نەبێت.

وتیشی: خەڵک دڵنیا دەکەینەوە کە ئێمە پاشەکەوتی دراوی باش و قورس و قایممان هەیە. فرۆشتنی نەوت و گەرانەوەی پارەکەی ، دۆخی ئێمەی باشتر کردووە.

جەختیشیکرد کە کورتت هێنانی بودجە 480 هەزار ملیاردی ساڵی رابردوو لە رێگای داهاتی نەوتەوە دابین بووە وئەمسا. هەوڵمان دا کورتت هێنانی بودجەمان نەبێت.