زۆربەی ئەو کەسانەی کە لێنزی چاو بەکار دەهێنن لەگەڵ کێشەی وشک بوونی چاو بەرەوڕوو دەبنەوە. گرووپێک لە لێکۆڵەران بە هاوکاری عەلی خادم حسێنی لێنزێکی تاقیگەییان داهێناوە کە ڕێگری دەکات لە ئەو کێشەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، بە شێوەی ئاسایی CLIDE کاتێک ڕوو دەدات کە ئاوی فرمێشکی چاوی کەسەکە بەس لەسەر لێنزەکە هاتوچۆ بکات و نەچێتە ژیریەوە. لە ئەنجامدا فرمێسکەکانی سەر لێنزەکە دەبنە هەڵم و شێی ناو چاو کە لە ژیر لێنزەکەدایە، نامێنێت.

ئەو کێشەیە بە مادەی فرمێسکی دەستکرد چارەسەر دەبێت بەڵام لێکۆڵەران شێوەی جیاوازیان بۆ دەرمانی ئەو کێشەیە داهێناوە کە هەر کامەیان کێشە و تایبەتمەندی خۆیان هەیە بەڵام لێکۆڵەرانی ئەنیستیتۆی تراساکی لە کالیفۆڕنیا ئامیرێکی ساکاریان داهێناوە کە پێویست نییە کەسەکە بۆ چالاک کردنەوەی هەوڵی زۆر بدات.

ئەو شێوەیەک بەکارهێنانی لێنزێکە کە توانای گواستنەوەی فرمێسک لە کاتی پرتووکانی چاودا چالاک دەکاتەوە. ئەوە بە ئەو مانەیەیە کە هەر کات بەکارهێنەرەکی بە شێوەی ئاسایی چو دەپرتووکێنێت، میکرۆکاناڵەکانی لێنزەکە چالاک دەبنەوە.

عەلی خادم حسێنی لێکۆڵەری ئێران کە بەرپرسی باڵای ئەنیستیتۆی تراساکیە لە ئەو بارەوە دەڵێت: گرووپی ئێمە شێوەیەکی داهێنەرانەی بەکار هێناوە تا ڕێگاچارەیەک بێت بۆ ملیۆنان کەس.