وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا دەڵیت ئەرتەشی ئەو وڵاتە ئامێر و توانایی پێویستی بۆ بەرەنگار بوونەوەی مووشکە بالستیکەکانی ئێرانی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، یوری ئیگنات، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا ڕایگەیاند کە ئەرتەشی ئۆکراینا جیهازاتی پێویستی بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی مووشەکە بالستیکەکانی ئێرانی نییە.

ئەو بەرپرسەی ئۆکراینا جارێکی دیکە پاگەندەی کرد کە ڕووسیا هێشتا بەدوای کڕینی درۆنی ئێرانی و مووشەکی زولفەقار و فەتح لە ئێرانە، ئێمە جیهازاتی پێویستمان بە بەرەوڕوو بوونەوەی ئەو جۆرە مووشەکانمان نییە.

بەرپرسانی ئەمریکا و ڕۆژاوا و ئۆکراینا لە حاڵێکدا چەندین مانگە کە پاگەندەی بەکارهێنانی درۆنی ئێرانی لە شەڕی ئۆکراینا دەکەن کە بەرپرسانی باڵای ئێران و ڕووسیا ڕاشکاوانە ڕایانگەیاندووە کە ئێران هیچ جۆە چەک و درۆنێکی بۆ بەکارهێنان لە شەڕی ئۆکراینا نەفرۆشتووەتە ڕووسیا.