وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا بە بیانووی یارمەتیدانی رووسیا چالاکی حەوت رێکخراوەی بازرگانی ئێرانی سنووردار کردەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا رایگەیاند کە ئەم حەوت ڕێکخراوە تیجاریەی ئێران یارمەتی بۆ هێزی چەکداری رووسی و مەکۆی پیشەسازی سەربازی رووسیا ناردووە .

هەروەها رایگەیاندووە کە رێکخراوە ئێرانییەکان دەخرێنە لیستی رەشی واشنتۆن.