ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سوپای تورکیا دوو هاووڵاتی عەفرینی لە نزیکی شەقامی مازوت هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای شاری عەفرین کردە ژێرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی شەممە 28 ی جوون ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سوپای تورکیا دوو هاووڵاتی دانیشتووی عەفرینی کردە ژێرەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکان، زرێپۆشێکی ئەرتەشی تورکیا، دوو گەنجیان لە نزیکی شەقامی مازوت لە ڕۆژاوی عەفرین لە حاڵێکدا کە خەریکی ئاژاوتنی ماتۆر بوون، کردە ژێرەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە ئەو هەواڵە شاردراوەتەوە و دوو هاووڵاتیە گەنجەکەش کە شوناسیان نادیارە، دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە لەلایەن پۆلیسەوە، گیانیان لەدەست دا.