وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دەزگا سیخوڕییەکانی ئەمریکا هەرگیز نایانەوێت ڕاستییەکانی ئێران قبووڵ بکەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە تویتێکدا نووسی: لە حاڵێکدا کە دەزگای هەواڵگری و ئەمنیەتی ئەمریکا پێیان وایە کە ئێران نائارامییەکانی تێپەڕ کردووە و پشتیوانی کردنیان لە بشێوییەکان بێ کەڵک بووە، بەڵام ئەندامانی کۆنگرێس چەند رۆژ لەمەوپێش بڕیارنامەیەکی بۆ پشتیوانی کردنی نائارامییەکان دەرکردووە.

ئەوان هەرگیز نایانەوێت ڕاستییەکانی ئێران قبووڵ بکەن. بەڵکوو دەیانەوێت ئێران بەو جۆرە بێت کە حەزی ئەوانە.