بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ دووشەمە ژمارەیەک لە کارئافەرێنەکان، بەرهەم هێنەرەکان و زانست بنیانەکان لە گەڵ رێبەری دیداریان کرد.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەم دیدارەدا جەختیان کرد کە داخوازی کارئافەرێنەکان، بەرهەم هێنەرەکان و زانست بنیانەکان لە دەوڵەت و بەرپرسان دروستە و دەبێ کارگرووپێک ڕێکبخڕیت بۆ چارەسەریی کێشەکان.
وتیشیان: ئەگەرچی یەک دەیە دواکەوتووییمان هەیە، بە گەشەی ئابووری دەبێ پێگەی ئێران لە ناوچەکە و جیهان بپارێزین چونکوو نەهێشتنی هەژاری و کێشەی بژێو بێ گەشەی ئابووری مومکین نابێت.
ئەوەشیان وت کە داهاتووی روونی وڵات پێویستی بە گەشەی خێرا و بەردەوامی ئابوورییە لەگەڵ دادپەروەری لە بەرنامەی حەوتمی گەشە، و جەختیان کرد کە چارەسەری کێشەی بژێو و دژوارییەکانی ژیانی بنەماڵە ، گەشەی ئابووری پێویست کردووە.
ڕێبەری باڵای ئێران ئەوەشیان وت کە هەروا کە چەندین جار وتراوە، دەفرایەتی و بڕشتی گەشەی وڵات بە لەبەرچاو گرتنی سەرچاوەی خواداو، تۆپۆگ افی سیاسی و هێزی مرۆڤی زۆر لە ئاستێکی باڵادایە و بۆیە داهاتووی گەل و ئاسۆی پێشکەوتنی ئێران زۆر روونترە لە پێش بینییەکانی ئێستا.
زیادیشیان کرد کە نەهێشتنی هەژاری، کێشەی بژێو و گوزەرانی ژیانی بنەماڵە بێ گەشەی ئابووری مومکین نییە.
ئەوەشیان وت کە وەک هۆکاری پێویستی بە گەشەی خێرا و بەردەوامی ئابووری ، دەبێ چوار هۆکار لە بەرچاو بگیردرێت.
هۆکاری یەکەم، کێشە بەرچاوەکانی بژێوی خەڵک و دژوارییەکانی ژیانی بنەماڵەکانە.هۆکاری دووەم پێویستی بەرز کردنەوە پێگەی ئێران لە ئابووری ناوچەکە و جیهان و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانی خوێنەوار و هۆکاری چوارەم. دۆخی لێڵی گەنج کردنەوەی وڵاتە لە داهاتوودا.