بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، لانیکەم 3 بارهەڵگری ئێرانی پڕ لە ئارد و برێنج لە سنووری عێراق کراوەتە ئامانج.
دەوترێت ئەو بارهەڵگرانە کە مادەی خۆراکیان دەگواستەوە بەرەو خاکی سووریا دەڕۆشتن.
لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە هێرش بۆ سەر ئەو بارهەڵگەکان هیچ خەسارێکی گیانی بەدواوە نەبووە. هەروەها وتراوە کە ئەو کاروانە کە کراوەتە ئاامنج بەتواوەتی سڤیل بووە و هیچ چەکێکیان نەبووە. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان ئەو بارهەڵگرە دەیەویست مادەی خۆراکیی بە شێوەی فەرمی و یاسایی لە دەروازەی سنووری ئەلبوکەمالەوە بباتە سووریا.