بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمرۆ لە کۆنفرانسی هاوبەش لە گەڵ هاوتای قەتەری خۆی باسی لە چەندین پرسی گرینگ کرد.
حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان بە ئاماژە بەوەی کە ئێران هەمیشە پێشوازی لە گفتوگۆی ناوچەیی دەکات، وتی: قەتەر بەردەوامە لە پێشوازی کردنی لە گەرانەوەی هەموو لایەناکان بۆ گفتوگۆ.
وتیشی: هەڵوێستی ئێران لە سەر شەری ئۆکراین روونە.
لای خۆیشیەوە محمەد بێن عەبدولرەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر رایگەیاند کە قەتەر جەختی لە سەر گەرانەوە بۆ بەرجام و رێککەوتنی ئەتۆمیە.
وەزیری دەرەوەی قەتەر لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئەگەری هەیە قەتەر میوانداری گفتوگۆی ئێران و ئەمریکا بکات، زیادی کرد: تا جێگایەک کە بکرێت هەوڵ دەدەین کە ترس و نیگەرانییەکانی نێوان لایەنەکانی رێککەوتنەکە بسردرێتەوە و کەشێک بۆ گفتوگۆ بڕەخسێت.