یەکێک لە ئەندامانی باڵای هاوپەیمانی فەتح جەختی کرد کە ئەمریکا لە دۆلار، خۆپیشاندانی سەر شەقام و بژاردەی دیکە وەکوو چەک لە ناوخۆی عێراق و لە دژی حکومەتی محەمەد شیاع سوودانی کەڵک وەردەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەلی زوبەیدی یەکێک لە ئەندامانی هاوپیەمانی فەتح سەبارەت بە کەڵکوەرگرتنی ئەمریکا لە ئامێر و کەسانێکی سەر بە خۆی لە ناوخۆی عێراق لە دژی حکومەتی محەمەد شیاع سوودانی ، لە ئەگەری هەوڵی چاکسازی بۆ خزمەت بە گەلی عێراق، هۆشداریی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، زوبەیدی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە زیادی کرد: ئەمریکا ئەمریکا ئامێرگەلێکی لەبەردەست دایە کە لە ساڵی 2019 لە دژی عێراق و بەتایبەتی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی بەکاری هێنا. ئەمە لە حاڵێکدایە کە عەبدولمەهدی لە سیاسەتەکانی خۆی هەمبەر خەڵکی عێراق هەڵەی نەکرد، بەڵکوو لە بەرانبەر سیاسەت و هەوڵەکانی ئەمریکا لە ناوخۆی عێراق وەستایەوە.